میللەت
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەهۆی خراپی كەشوهەوا بۆ ماوەیەكی كاتی وەستێندراون تا ئەو كاتەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندوە، بەهۆی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەكان راگیراون و دوای كۆتاییهاتنی خۆڵبارین گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە پارێزگای موسڵەوە بەرەو هەولێر هات و مەودای بینینی بۆ كەمتر لە 100 مەتر دابەزاندوە.