X

بەغدا جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای لەسەر نەوت و غازی هەرێم دەستیپێكرد

هەواڵی کوردستان

07/04/2022     1293 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم كۆبوونەوە بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەوەزارەتی نەوتی عیراق بەئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەكۆبوونەوەكەدا جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەبووەو گفتوگۆ لەبارەی جیاوازی نێوان گرێبەستە خزمەتگوزارییەكان و بەشداریان لەبەرهەمهێنان)، و پێداچوونەوە بەگرێبەستەكانی هاوبەشی كە پێشتر لەهەرێم كراون بە بەراورد بەو گرێبەستە خزمەتگوزارییانەی كە وەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان كردویەتی، هەروەها نمونەی گرێبەستەكان و سەرنج و تێبینییە پیشەییەكان و گرێبەستەكان و بابەتی دارایی و یاسایی و ئەوانەی تر بابەتی گفتوگۆ بوون.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونەوەی چڕوپڕی بەردەوام لەگەڵ شارەزایان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەو بەباتە پێكهێنراون دەكەن بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم بەئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراو و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیا سۆمۆ.

زۆرترین خوێنراو