میللهت
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە تائێستا 11 كەس رهوانهی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.
سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 11كەس هێنراونەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی كە چواریان منداڵن.
وتیشی: حهوت لهو كهسانه لە نەخۆشخانەی شار داخڵكراون و 4 منداڵیش براونهته نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید و تەندروستییان جێگیرە.