میلله‌ت
سه‌ربارى شكستى له یارى هاتن ٣-٢ به‌رامبه‌ر چێڵسى ، یانه‌ى ریال مه‌درید گه‌یشتنى به نیوه‌ى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا مسۆگه‌ر كرد .
ریال مه‌درید له نێو سانتیاگۆ بیرنابیۆ میواندارى چێڵسى كرد كه یانه ئیسپانیه‌كه یارى چوون ، ٣-١ براوه بوو ، ئه‌م یارییه‌ش پێچه‌وانه بووه‌و چێڵسى ٣-١ له كاتى ئاسایی یارییه‌كه‌ى برده‌وه ، به‌ڵام له كاتى زیاد كرا‌و بنزێیما گۆڵێكى بۆ ریال مهدریج تۆماركرد‌و به كۆى گشتى هه‌ردوو یارییه‌كه ریال مه‌درید توانى ٥-٤ پلیتى سه‌ركه‌وتن بۆ نیوه‌ى كۆتایی مسۆگه‌ر بكات .
له ئه‌نجامێكى تر‌ى چاوه‌ڕواننه‌كراو ، ڤیاریال له نێو ئێلیانز ئرینا له ئه‌ڵمانیا ١-١ به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ بایرن میونشن و به‌سوود وه‌رگرتن له بردنه‌وه‌ى ١-٠ له یارى چوون ، ڤیاریال توانى بگاته نیوه‌ى كۆتایی و بایرنیش ماڵئاوایی كرد.