سه‌رۆکی پارتی
دیموکراتی کوردستان هێرشی توند ده‌کاته سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)
و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد (په‌یه‌ده)و ده‌ڵێت '' په‌یه‌ده له حکومه‌تی به‌عس
دڕنده تره''.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له مه‌هدی ئیکه‌ر،
غالب ئینساری ئۆغلو، ئه‌بوبه‌کر بال، عه‌بدوڵا ئایرالی و عوسمان میرئۆغلو ئه‌ندامانی
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا رایگه‌یاند '' پارتی کرێکارانی کوردستان گه‌یشتۆته
خاڵی کۆتایی خۆی ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌یانده نێو شاره‌کان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
کرده ئامانج. هه‌روه‌ها په‌یه‌ده‌ش له رژێمی به‌عس زیاتر دڕنده‌یی به‌کار ده‌هێنێت''.
بارزانی
وتیشی '' باوکم هه‌رگیز هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌کرده ئامانج له‌کاتێکدا که شه‌ڕێکی
به درێژایی 50 ساڵ له‌گه‌ڵ رژێمدا کرد، وه ئێمه‌ش هه‌رگیز خوێندنگا و رێگاوبان و
وێستگه‌ی وززهمان خاپور نه‌کردووه''.
بارزانی
له‌درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، سه‌رکرده‌ی هۆزه‌کان له‌ده‌ست
توندوتیژییه‌کانی په‌یه‌ده هه‌ڵهاتوون و هاتنه لای ئێمه بۆئه‌وه‌ی داڵده‌یان
بده‌ین. ئێمه‌ش درک به‌و راستیه ده‌که‌ین که چاوه‌ڕوانیکردنی ئاشتیانه بۆ ماوه‌ی
10 ساڵ له یه‌ک رۆژ شه‌ڕکردن به‌نرختره. رژێمی ئه‌سه‌د سودی له په‌یه‌ده وه‌رگرتووه،
به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵێنێکی نه‌داوه به‌مه‌به‌ستی گرێنتیکردنی گه‌لی کورد.
جێی باسه
پێشتر بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که په‌که‌که و په‌یه‌ده هه‌مان شتن و هیچ
جیاوازییه‌کیان نیه.
له‌درێژه‌ی
قسه‌کانیدا بارزانی ده‌ڵێت '' هه‌ر پشتگیرییه‌ک بۆ حزبی پارتی یه‌کێتی دیموکرات
(په‌یه‌ده)، به‌واتای پشتگیریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) دێت
چونکه هه‌ردووکیان هه‌مان شتن''. بارزانی جه‌ختی له‌وه‌کردوه که په‌یه‌ده
راستگۆ نیه له‌باره‌ی دیموکراسی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌رزی واقیعدا
ئه‌نجامیده‌دات.
بارزانی پێشتر باسی له‌وه‌شکردووه که چاره‌نوسی
کوردانی سوریا روون نییه و ده‌بێت خۆی یه‌کلا بکاته‌وه که ئایا پشتگیری رژێمی
ئه‌سه‌د ده‌کات یاخود نایکات.
پێشتر
وتوشیه‌تی '' هیچ کام له حزبه‌کان، حکومه‌تی سوریا یاخود ئۆپۆزسیۆنه‌کان دان به
مافه ره‌واکانی کورد نانێن، ته‌نانه‌ت له‌نێو گروپه کوردیه‌کانیشدا جیابونه‌وه
رووده‌دات و له‌زیادبووندایه، بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و به‌جدی یه‌کبگرنه‌وه''.
لینکی هه‌واڵه‌که‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکی
سه‌رچاوه: یه‌نی شه‌فه‌ق