X

دوو رۆژنامەنوس لەلایەن چەكدارانی پارتییەوە برینداركران

هەواڵی کوردستان

14/03/2017     2497 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی چەكدارانی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەزاران خۆپیشاندەری ئەمڕۆ سێ شەممە لە خانەسۆری سەربە قەزای شەنگال خۆپیشاندەرێك كوژرا و ١٥ ی دیكەش برینداربوون و لەناو بریندارەكانیشدا دوو رۆژنامەنوس هەیە.

ئەمڕۆ ئێزدیانی شەنگال و هاوڵاتیانی رۆژئاوا، بە مەبەستی شەرمەزاركردنی هێرشی چەكدارەكانی سەربە پارتی ڕێپێوانێكیان ڕێكخست، لە بەرامبەردا چەكدارەكانی سەر بە پارتی تەقەیان لەو هاوڵاتیانەكردو لە ئەنجامدا، نازێ نایف ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، شەهید بوو و ١٥ هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان "ژیندا ئاسمان" و "دەلیلا ئاخین"، ڕۆژنامەنووسانی چرا تیڤی-ن، كە ئەمڕۆ بۆ ڕووماڵكردنی هەواڵەكانی خۆپیشاندانەكە چووبوون بۆ خانەسۆر، كەوتنە بەر هێرشی چەكدارانی سەر بە پارتی و برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەسۆر كران و ئێستایش دۆخی تەندروستیان باشە. 

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سێ شەممە چەكدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد لە خانەسۆری سەربە قەزای شەنگال و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە راینگەیاندبوو "ئێمە بۆ وەستاندنی شەڕ خۆپیشاندانمان كرد، بەڵام چەكدارەكانی ئەردۆگان و بارزانی كە هاتوونە ناو خاكەكەمانەوە و داگیریانكردووە هێرشیان كردە سەرمان"، دەشڵێن "تۆڵەی شەهیدەكانمان دەكەینەوە".