گرنگ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: هەر دوای ریفراندۆم بە فڕكان خۆیان گەیاندە بەغدا بۆ وەرگرتنی پۆست
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ریفراندۆمچیه‌كان: ئه‌و ته‌ڵاقه‌ى کە نه‌كه‌وت
ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان: ریفراندۆم هیچ ئاسەوارێكی باشی نەبووە، بەڵام خراپەكانی دەیان ساڵی تر بەردەوام دەبن

هەواڵی کوردستان

رۆژنامەیەكی بەریتانی پیلانێكی نوێی پارتی و میت لە دژی كورد ئاشكرا دەكات

03/08/2018

میللەت
رۆژنامەی "مۆڕنینگ ستار"ی بەریتانی پیلانێكی نوێی پارتی و دەزگای میتی توركی وتووێژیان بۆ پەكخستنی ئەو دانوستانانە ئەنجامداوە كە بەمدواییە لەنێوان رۆژئاوای كوردستان و حكومەتی سوریا سەبارەت بە چارەسەركردنی دیموكراسییانەی كێشەكانی ئەو وڵاتە و خۆبەڕێوەبەریی كورد دەستیان پێكرد.
 
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە كە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستپێكردنی دانوستانی نێوان كورد و حكومەتی سوریا، بەرپرسانی میت و پارتی بەفەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، بە هەڵەداوان خۆیان گەیاندۆتە دیمەشق بۆ پەكخستنی دانوستانەكان.
 
لە دانوستانەكاندا ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (كە زۆرینەی كوردە) لەسەر سوریایەكی دیموكرات و لامەركەزی لەگەڵ حكومەتی دیمەشق رێككەوتن، ئەمەش بە گۆڕانكارییەكی گرنگ دادەنرێت سەبارەت بە نەخشەرێیەكی چاوەڕوانكراو بۆ داهاتووی وڵاتەكە، هەروەك رۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژەی بۆ كردووە.
 
لە راپۆرتەكەی "مۆرنینگ ستار"دا هاتووە كە توركیا نیگەرانە لەوەی كێشەكانی نێوان دیمەشق و ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بەرەو چارەسەر بچن، چونكە پێدەچێت هاریكاری نێوانیان ببێتە مایەی هەڕەشە لەسەر مانەوەی هێزەكانی لە نێو شاری عەفرین.
 
رۆژنامەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد كە میت-پارتی پێشنیازی ئەوەیان بۆ سوریا كردووە كە لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ كوردانی رۆژئاوا، بەڵێنی كردنەوەی كونسوڵخانەیەكیان لە هەولێر پێداوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 32194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure