گرنگ
ئەندامێكی پەرلەمان: دابەشكردنی هاوكارییە داراییەكەی نەخۆشخانەی رزگاری بە حزبی كراوە
تەندروستی راپەڕین سێ رۆژ بۆ پشكنینی كۆرۆنا تەرخان دەكات
به‌ڤیدیۆ... چینییه‌كان له‌ مه‌شقی‌ سه‌ربازیشدا جیاوازن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وه‌زیری به‌رگری عێراق دوای بردنی 10 ملیار دۆلار به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاوی خۆی گۆڕیوه‌

07/10/2018

میلـله‌ت
له‌گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا، رحیم الدراجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند که‌ عه‌بدولقادر العبیدی، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری عێراق 10 ملیار دۆلاری بردوه‌ و دواتر چووه‌ته‌ ئه‌مریکا نه‌شته‌رگه‌ری کردوه‌ و ده‌موچاوی خۆی گۆڕیوه‌.

باسی له‌وه‌شکردوه‌ که‌ "ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی عێراق بڕی 10 ملیار دۆلار له‌سه‌ر ژماره‌ بانکییه‌که‌یه‌تی له‌ ئه‌نجامی گرێبه‌سته‌کانی پڕچه‌ککردنی سوپای عێراق، ئه‌و پاره‌یه‌ش دیاره‌ له‌گه‌ڵ کێدا به‌شی کردوه‌ و سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کانی عێراق شاره‌زای ئه‌نجامدانی دزین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌ "که‌ ئامێرێک هێنراوه‌ته‌ به‌غدا بۆ پشکنین و ئاشکراکردنی ته‌قینه‌وه‌ و بۆمبه‌ که‌ چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌زگای ئه‌منی گرێبه‌ستی کڕینی ئامێره‌که‌یان واژۆکردوه‌، نرخی ئامێره‌که‌ ده‌ڵێن به‌ 100 دۆلاره‌ له‌وانه‌شه‌ به‌ 10 دۆلار بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراق 55.500 دۆلار واتا 5 ده‌فته‌ر و نیو دۆلار دانراوه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هاتینه‌ ده‌نگ و بابه‌ته‌که‌ قسه‌ی له‌سه‌ر دروستبوو، داشکاندنیان کرد و نرخی هه‌ر ئامێرێک یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلاریان لێکرده‌وه‌، واتا ئامێرێک به‌ 100 دۆلاره‌ به‌ڵام هێشتا 4 هه‌زار و 500 دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت که‌وتووه‌".

ئه‌وه‌شی وت "12 فڕۆکه‌یان کڕی دوان بۆ یه‌ده‌گ و و 10 فڕۆکه‌ش بۆ مه‌شقپێکردن، چیک ئه‌و فڕۆکانه‌ هه‌ر دانه‌یه‌کی فرۆشتووه‌ به‌ 975 هه‌زار دۆلار به‌ ئه‌مریکییه‌کان، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر دانه‌یه‌کمان کڕیوه‌ به‌ 13 ملیۆن دۆلار، واتا ئێمه‌ بۆ کڕینی 12 فڕۆکه‌ 144 ملیۆن دۆلار به‌رتیلمان داوه‌، دیاره‌ به‌رتیله‌کان بۆ سیاسییه‌کان بووه‌ له‌کاتێکدا ئه‌و فڕۆکانه‌ی کڕدراون به‌ 11 ملیۆن دۆلار بوون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات که‌ ده‌ڵێن کوا پشکنه‌ره‌کان بۆ قسه‌ ناکه‌ن بۆ که‌س ده‌نگی نییه‌ له‌و دزییانه‌، به‌ڵام یه‌کجار پشکنه‌رێکی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی کڕینی ئه‌و 12 فڕۆکه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که‌ که‌سانی پسپۆڕ بۆ لیژنه‌ی کڕینی ئه‌و فڕۆکانه‌ دیارینه‌کراون، که‌چی ئه‌و پشکنه‌ره‌یان له‌ ئیشه‌که‌ی دوورخسته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بزانین هۆکاری بێده‌نگی له‌ئاستی ئه‌م دزییه‌ گه‌ورانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌مووان به‌شداری دزییه‌که‌ن. 


ئه‌م بابه‌ته 44383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure