X
ئ|

سێ رۆژ پشوو بۆ ئەم فەرمانبەرانەی هەرێم راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان

18/04/2019     27471 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلـلەت
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتوودا چەند رۆژێک پشووی رەسمی دەبێت بۆ توێژێک.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاندوە کە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە پشووی فەرمییە بۆ مەسیحییەکان، بەبۆنەی جەژنی قیامەوە کە بەپێی یاسا دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەم پشووە تەنیا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەوام بۆ ئەو کەسانەی لەسەر دینەکانی ترن ئاساییە.