X
ئ|

نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵی جیهان

01/05/2019     1606 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 71 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1 ی ئایارى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 71 دۆلار و 63 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 71 دۆلار و 28 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 63 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 63 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.