X
ئ|

نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

هەواڵی جیهان

02/05/2019     1328 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك به‌ نزیكه‌ى 72 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2 ی ئایارى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 71 دۆلار و 92 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 71 دۆلار و 63 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 63 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 63 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.