X
ئ|

هۆكارى گرانبوونى نرخى خورما ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵی کوردستان

08/05/2019     3170 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆكارى گرانبوونى نرخى خورما ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، خورمای ئێرانی كێشه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ زه‌ردوویى، بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

"گۆران قادر" سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خورما په‌یوه‌ندی‌ به‌ هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو نرخه‌كه‌ پێشتر هه‌ر گران بووه‌، به‌ڵام پێش ره‌مه‌زان زۆربه‌ى خه‌ڵك خورمای‌ نه‌ده‌كڕى و نه‌یده‌زانی‌ نرخی‌ چه‌نده‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆی دروستكردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ له‌ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا، حكومه‌تی عێراق زیاتر له‌ مانگێكه‌ هاورده‌كردنی خورمای ئێرانی ‌قه‌ده‌غه‌كردووه‌، بڕیاره‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم و پێوه‌ی‌ پابه‌ندین، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ نرخی خورما له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزببێته‌وه‌".

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك وڵاتی‌ ئه‌وروپا‌ هۆشداریانداوه‌ كه‌ خورمای‌ ئێرانی‌ كێشه‌ی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ دروستكردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ زه‌ردوویى.