X
ئ|

وەزارەتی دارایی لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست رێنماییەکی نوێی دەرکرد

هەواڵی کوردستان

13/05/2019     8314 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلـلەت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێنمایى نوێى له‌ باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌ركرد، به‌پێى رێنماییه‌كه‌ش گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و له‌م مانگه‌وە به‌ سیستمى نوێ مووچه‌یان پێده‌درێت.

بەپێی رێنمایی ژماره‌ى (10)ى ساڵى 2019ی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاڕاسته‌ى گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە، تێیدا رێنماییەکی نوێ لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکراوە.

به‌پێى رێنماییه‌كه‌، گۆڕانكارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و جگه‌ له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌كاتى گه‌شتكردن وه‌كو شاندى حكومى هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌ى وه‌كو گرێبه‌ستیش فه‌رمانبه‌رن، له‌كاتى بوونیان به‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یى به‌ خزمه‌ت بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.

له‌ رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ مافه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كراوه‌ له‌ڕووى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى ئاسایى و  نه‌خۆشى، سه‌رجه‌م نوێكردنه‌وه‌ى گڕیبه‌سته‌كانیش له‌ ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له‌ 1ى ئایاره‌وه‌ به‌ شێوازى نوێ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.