عیرفانی ئیسلامیی، ڕووبەری قبوڵکردنی جیاوازییەکان (ئیبن عەرەبیی بە نموونە)

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

كامەران مەلا ئەحمەد

پێشەکی
       یەکێک لە جیاکارەکانی کۆمەڵگەی پێشکەوتوو لە سەردەمی مۆدێرنەدا، تۆخکردنەوەی جیاوازییەکان و فرەڕەنگییە. قەبوڵکردنی دید و ڕا جیاوازەکانە. ئەوەی لە ئێستادا لە کۆمەڵگە موسڵمانەکان و جیهانی ئیسلامیدا دەبینرێت، کاڵبوونەوەی ئەم دیارەدەیەیە. ئەگەر بپرسین هۆکارەکانی چین و بۆچی ئەم دۆخە هەیە؟ ڕەنگە زیاد لە هۆکارێکامان هەبێت. بەڵام زەقترینیان پەیوەندی بەکەلتوری بیرکردنەوە و ئەو زەمینە سازییەیە کە ڕێگەنادات دەنگی جیاواز و بیرکردنەوەی جیاواز و ڕەنگێکی تر دەربکەوێت. یەکێک لە زەقترین دیاردەکان تەکفیرە کە بەردەوام چەکێک بووە بەدەست نەیارانی تازەگەری و دەسەڵاتدارانەوە. بەڵام ئەگەر ئاوڕێک لە مەعریفەی ئیسلامیی بدەینەوە، دەتوانین هەناسەیەکی جیاواز لە ڕووبەری مەعنەوی و عیرفاندا بدۆزینەوە. دەنگێک سەدەکان و سەردەمە کۆنەکانی تێپەڕاندووە و بە تازەیی خۆی پاراستووە و بە ئێمە گەیشتووە، دەتوانم بڵێم، عیرفان هەموو کایەکانی تری  کەلام و فەلسەفە و شەریعەی تێپەڕاندووە و تەواو جیاواز لەوان مامەڵەی کردووە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر کەلام هەوڵدانبێت بۆ سەلماندنی ڕاستێتی ئەوەی من باوەڕم پێیەتی، فەلسەفەش گومانکردنبێت لە هەبوونی ڕاستێتی، شەریعەت زەقکردنەوەی ئەو ڕاستیەبێت کە من هەمە و تاقانەیە، چونکە موقەدەسە، ئەوا عیرفان تێڕوانینێکی گەردونی و وجودیانەیە بۆ حەقیقەت، بەمەش هەرگیز ئامادەنییە حەقیقەت لەسەر خۆی تاپۆبکات، دەکرێ بپرسین کاریگەرترین عاریفێک لەم بوارەدا کێ بووە کە بە بوێرییەکی بێ وێنە دەستی بۆ ئەم بابەتە بردووە و وروژاندویەتی؟ لەم توێژینەوەماندا هەوڵدەدەین وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە و تیشکێک بخەینە سەر دیاردەی قەبوڵکردنی جیاوازییەکان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بیرکردنەوەی عاریف و شوێنکەوتووەکانیان،  ئەو عاریفە کاریگەرەی لەم بوارەدا هەنگاوی جدی ناوە و کاریگەری لەسەر دوا خۆی بەجێهێشتووە بناسێنین. 

 

بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ بڕیار لەبارەی خوێندنەوە دەدرێت

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سێ كەس بە هۆی راوكردنی ئاسكێكەوە دەستگیركران

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

قەدەغەی هاتوچۆ لە توركیا ڕادەگەیەنرێت

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ژنێف كۆدەبنەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن: خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندییەكانین لەگەڵ توركیا