زانا و فەیلەسووفانی موسڵمان لەنێوان داهێنان و تۆمەتباریدا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەکی
زۆر جار کە جیهانی ئیسلامەتی و موسڵمانان بە پاشکەوتوو وەسف دەکرێن، لە کاردانەوەدا زۆرێكی موسڵمان بەرپەرچی ئەم تۆمەتە دەدەنەوە، بەوەی زۆربەی زۆری زانستە پەتی و مرۆییەکان (زانستە دنیاییەکان) قەرزداری زانا موسڵمانەکانن، کۆی ئەم زانستانەش جێدەستی کۆمەڵێك زانای ناوداری جیهانی ئیسلامەتی تێدایە. تەنانەت جاری وایە بە جۆرێك ستایشی ئەم زانایانە دەکرێ؛ بەوەی ڕۆژگارێك ئەو زانا موسڵمانانە لە لووتکەدا بوون کە جیهانی ڕۆژئاوا لە تاریکایی بێئاگایی لە زانستدا بوو. بەڵام لە بەرامبەردا ئەو هەموو زانا موسڵمانانە هەڵکەوتن، بۆچی لە بری ئەو زانستانە، تەنیا زانستە دینیەکان (شەرعیەکان) برەویان درایە و زانستە مرۆیی و پەتیەکان پاشەکشەیان کرد؟ ڕەنگە زۆر هۆکار هەبێت بۆ ئەم داکشان و پاشەکشەیە؛ بەڵام بیرمان نەچێت لە سەرەتای دەرکەوتنی ئەو زانا و ئاشنابوونی شەقامی ئیسلامەتی بەم زانستانە، بەرەیەكی دژ و نەیاریان لەناو زانایانی شەریعەت و ئەوانەدا هەبوو کەوا بە موو لە دەقیان لانەداوە. دەقیش بە تێگەیشتنی کەسانێكی دیاریکراو، کە دواتر ناسرا بە دەقی کتاب و سوننەت بە تێگەیشتنی سەلەفی ئۆمەت. بۆیە لەم باسەدا دەمانەوێ تیشێك بخەینە سەر ئەوەی لە بەرامبەر ئەم خۆهەڵکێشان و شانازی کردنە بە زانایانی دنیایی موسڵمان، ئاماژە بدەین بە هەڵوێستەکانی زانایانی دەرکەوتووی بەرەی نەیار لە فەقیهانی سەلەفی.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 38 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 59 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد