فەتوا یان فیتنەسازی ...؟!!

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

 

یاسین عەبدوڵا ڕەسوڵ

هەموو مامۆستایانی ئاینی دەزانن خوێندنی قنوت لە نوێژی بەیانیان بابەتێکی خیلافیە، هەندێک لەزانایان وەک پێشەوایان شافیعی و مالیک بە سوننەتی دەزانن و چەند فەرموودەیەک بەبەڵگە دەهێننەوە، هەندێکیش لەزانایان وەک ابو حنیفەو احمد بەسونەتی نازانن و ئەوانیش چەند فەرموودەیەک بەبەڵگە دەهێننەوە.

ئەو خیلافەش تازە یەکلا نابێتەوەو پێویستیش نیە بکرێتە خاڵی ناکۆکی، کەچی یەکێک لەوانەی خەڵکێکی زۆر گوێی لێدەگرن لەم ڕۆژانە لەتەلەفزیۆنەوە لەوەڵامی موسڵمانێکدا دەڵێ قنوت بیدعەیەو ئەگەر ئیمامیش خوێندی نابێ تۆ دەست بەرز بکەیەوەو ئامینی بۆ بکەی!!

لەلاپەڕەی خۆی وەڵامێکی کورتم بۆ نووسی بەپێویستی دەزانم لێرەش پۆستی بکەم بۆ ئەوەی موسڵمانان وشیاربن و نەکەونە دوای فەتوای فیتنەئامێز.
ئەمە بەشێکی وەڵامی منە بۆ بەڕێزیان:

بۆچی فیتنە دەخەیە ناو موسڵمانانەوەو کێشە دەخەیە ناو مزگەوتەکان؟  جەنابت دەڵێی ئەگەر ئیمام قنوتی خوێند ئێوە دەست بەرز مەکەنەوەو ئامین مەکەن!! ئەمە جگە لەوەی ئاژاوەنانەوەو موخالەفەی ئیمامە کە لەچەندین حەدیسدا نەهی لێکراوە، هەروەها پێچەوانەی فەتوای چەندین زانای گەورەی سەلەفیشە، کە قنوت بەسوننەت نازانن بەڵام دەفەرموون ئەگەر ئیمام قنوتی خوێند خۆتان جیا مەکەنەوەو لەگەڵی بخوێنن، لەوانە ابن تیمیەو ابن بازو ابن عثیمین، ئەوەش دەقی فەتواکانیان:

1- قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله: (إذا اقتدى المأموم بمن يقنت في الفجر أو الوتر، قنت معه، سواء قنت قبل الركوع أو بعده،) مجموع الفتاوى؛ لشيخ الإسلام ابن تيمية، جـ 22، ص 286.

2- أما اعتياد القُنوت في الصبح دائمًا، فهذا خلاف السُّنة، فالصواب تركه؛ لكن لو صليت مع إمام يقنت، فلا بأس أن تُؤمِّن على دعائه، وأن ترفع يديك) فتاوى نور على الدرب؛ للشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز، جـ 10، ص 264.

3- قال الشيخ ابن عثيمين رحمه الله: (من صلى خلف إمام يقنت في صلاة الفجر، فليُتابع الإمام في القُنوت في صلاة الفجر، ويُؤمِّن على دُعائه بالخير، وقد نصَّ على ذلك الإمام أحمد رحمه الله تعالى).

مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين، جـ 14، ص 177.
تەنانەت خیلافی قسەی امام احمدیشە کە ابن عثیمین لێی نەقڵ کردووە.

پاشان، هەموو زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی پێغەمبەری خوا ماوەیەک قنوتی خوێندووە، ئیختلافەکە لەوەدایە ئایا بەردەوام بووە لەسەری یان وازی لێهێناوە، چۆن کارێک پێغەمبەری خوا ئەنجامی دابی پێی دەگوترێ بیدعە با ماوەیەکی کاتیش بووبێ؟ خۆ بەو قیاسە بێت تەڕاویحیش بەجەماعەت دەبێتە بیدعە کە پێغەمبەری خوا تەنها دوو سێ شەو کردی و وازی لێهێنا، دواتر عومەری کوڕی خەتتاب زیندووی کردەوە.

لەکۆتاییدا: موسڵمانان خۆتان گوناهبار مەکەن و گوێ بەفەتوای فیتنە ئامێز مەدەن، لەدوای هەر ئیمامێک نوێژتان کرد واجبە شوێنی بکەون ئەگەر قنوتی خوێند لەگەڵی بخوێنن، ئەگەر نەیخوێند ئێوەش مەیکەنە کێشە.

چەندین فەرموودەی سەحیح هەیە لەسەر ئەوەی پابەندبوون بە ئیمامەوە واجبە مەگەر شتێک بکات نوێژی پێ بەتاڵ بێتەوە، هەتا ئەگەر امام بەسەهوو بۆ ڕکاتی سێیەم هەستایەوەو تەحیاتی یەکەمی لەبیرچوو دەبێ خەڵک لەگەڵی هەستنەوە چونکە نەخوێندنی تەحیاتی یەکەم نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە