ئەگەر پێغەمبەر بمایە کۆچی بۆلای مێرکڵ دەکرد و جارێکی دیکە مەکەی فەتح دەکردەوە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

 

ئیسماعیل حەمەڕەحیم
یەکەم هەڵهاتن و کۆچی هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام بۆ وڵاتێکی ئایین مەسیحی و پاشایەکی مەسیحی بوو، ئەو لەترسی زوڵم وستەمی خزم و عەشیرەت و کەسەکانی پەنای بردەبەر نەجاشییەکی باوەڕدار بە ئاینی مەسیح پێغەمبەر، ئێستاش نزیکەی 60 دەوڵەتی ئیسلامی و گەلی موسڵمان ئایین لەسەر زەویدا هەن.

بەڵام خەڵکی ئەم دەوڵەتە موسڵمانانە بەردەوام شوێن پێی پێغەمبەری ئیسلام هەڵدەگرن و بۆ دەوڵەتانی مەسیحی کۆچ دەکەن و گەلانی مەسیحی بونەتە پشت و پەنای کۆچبەرە موسڵمانەکان و تەنانەت موسڵمانی واهەیە هەموو موڵک و ماڵی خۆی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی وڵاتە موسڵمانەکەی خۆی بەجێبهێڵێت و بگاتە دەوڵەتێکی مەسیحی.....

لەوەشگەڕێ ئێمەی موسڵمان لە هەموو کاروبار و پێداویستی ڕۆژانەماندا، داهێنراوەکانی دانا و زاناکانی ئەو برا مەسیحیانە بەکاردەهێنین، ئەگەر داهێنراوەکانی ئەوان نەبێت تەنانەت لەوڵاتی خۆشماندا گوێمان لەبانگیش نابێت..... کەچی گوێم لە زانایەکی ئایینی بوو دەیفەرموو ئەو مەسیحیانەی ئەمڕۆ نەجس و ئەهلی ئاگرن، ئێمەی بڕوادار باشترین گەلی سەرزەوین.

لەمە سەیرتر ئەوەیە موسڵمانێکی توندباوەڕی دانیشتووی ئەوروپا و ئەمریکا خۆی بە فیرقەی ناجییە بزانێت و باوەڕدارانی ئایینەکانی دیکە بە ئەهلی ئاور بزانێ، بەڵام بەڕای من ئەگەر پێغەمبەر بمایە کۆچی بۆلای مێرکڵ دەکرد و جارێکی دیکە مەکەی فەتح دەکردەوە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە