هاوپەیمانیی رانەگەیەنراوی نێوان ئەمەریکاو تاڵیبان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

 

موختار هوشمەند

"مەلا برادەر" لە سەر داوای ئەمریکییەکان لە زیندان ئازاد کراو پاشان بە چرا سەوزی ئەوان چووە دووحە و بووە بەرپرسی دەفتەری سیاسی تالیبان. دواتر بووە بەرپرسی وەڤدی دانووستانکاری بزووتنەوەی تالیبان لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتی ئەفغانستان.

لەژێر گوشاری ئەمەریکادا، دەوڵەتی ئەفغانستان چەند هەزار زیندانیی تالیبانی ئازاد کرد و ئەوان پاش ئازادکرانیان دەسبەجێ چوونەوە لای تالیبان و گوڕ و هێزێکی نوێیان بەو بزووتنەوەیە بەخشی.
ئەمەریکا بۆخۆی بەشێوەی تاک لایەنە لەگەڵ نوێنەرانی تالیبان دانیشتنی کرد و لەگەڵیان رێککەوت و بەڵێنی پێدان تاکوو هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە و هەرواشی کرد.

وتووێژی تالیبان لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئەفغانستان، وتووێژێکی راستەقینە نەبوو و بۆ شەرعییەتدان بوو بە دانووستان و رێککەوتنی نێوان تالیبان و ئەمەریکا.
پاش چوونەدەرەوەی ئەمەریکا و هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات، تەواوی ئەو چەک و چۆڵە پیشکەوتووانەی ئەمەریکا دابوویە دەوڵەتی ئەفغانستان کەوتە دەست چەکدارانی تالیبان. دەوترێ ئەم چەک و چۆڵانە بایی زیاتر لە ١٠٠ ملوێن دۆلارە!

پێرێ بۆ یەکەمجار هێزەکانی تالیبان و ئەمەریکا پێکەوە کرانە ئامانجی هێرشێکی خۆکوژیی داعش و خوێنی کۆماندۆی ئەمەریکی و موجاهیدی تالیبان تێکەڵ بە یەک بوون.

ئەمانە هەموو ئاماژەن بۆ ئەوەی کە جۆرێک لە نزیکایەتی و هاوپەیمانێتی رانەگەیەنراو یان باشتر وایە بڵێین رێککەوتنێ شاراوە لە نێوان ئەمەریکاو تالیباندا هاتۆتە ئاراوە. ئەگەر تالیبان سوور بێ لەسەر ئەو بەڵێنانەی کە بە ئەمریکییەکانی داوە، ئەوا نەک لە شەڕی داعشدا بەڵکوو لە بەڕێوەبردنی ولات و دابینکردنی خەرجییەکانی ئەفغانستاندا، ئەمەریکا پشتیوانی سەرەکیی ئیمارەتی تالیبان دەبێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە