گەڕانەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و سوریا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

محەمەد سنان سیاش
و: ئیدریس سیوەیلی

پێشەكی

لە حوزەیرانی 2014 دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشا، كاتێك هێزەكانی سوپای عێراقی لە موسڵ و تكریت دەركرد و دەوڵەتی خیلافەتی راگەیاند، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2014- 2019 داعش سەدان كردەوەی سەربازی لە عێراق و سوریا ئەنجامدا، ئەمە جگە لەو چالاكییانەی لە وڵاتانی تر ئەنجامیدەدا، هاوكات لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت پڕوپاگەندەیەكی بەرفراوانی بۆخۆی كرد كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، بەمەش ژمارەیەكی بەرچاو لایەنگری بۆ كار و ئایدۆلۆجیەكەی مسۆگەر كرد، ژمارەیەك لەوانەی بەو ئایدۆلۆجیە كاریگەر بوون چەندین هێرشیان ئەنجامدا، هەرچەندە ئەوانە بە شێوەی فەڕمی مەشقیان پێنەكرابوو، داعش لەو دەمەدا توانی چەندین گروپی خۆجێیی لە وڵاتانی نەیجریا، ئەفغانستان و فلیپین لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە، لەو وڵاتانە ویلایەتی تایبەتی دروستكرد.

بە تێپەڕبوونی كات، بە پاساوی كوشتنی جۆراوجۆر لە دەرەوەی یاسا لە ناو عێراق و سوریا و لەخۆگرتنی چەكدارانی بیانی و تێكدانی سەقامگیری لە عێراق و سوریا، لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ژمارەیەك وڵاتی تر هاوپەیمانییەك پێكهێنرا و  هێرشكرایە سەر مۆڵگەكانی داعش لە عێراق و سوریا، ئەمەش وێرانكردنی زیاتری ئەو دوو وڵاتەی لێكەوتەوە، تا ساڵی 2017 داعش 90% ئەو خاكەی لەدەستدا كە لە عێراق و سوریا لەژێر دەستیدا بوو، لە ئازاری 2019 تەواوی ئەو خاكەی لەدەستدا كە پێشتر لەبن دەستیدا بوو، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاوی سەركردەكانی رێكخراوەكە لە ناویشیاندا ئەوبەكر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتەكە كوژران.

هەرچەندە زۆرینەی دەوڵەتان و چاودێرانی ئاسایی ئاهەنگیان بە بەبۆنەی ئەم سەركەوتنەوە گێڕا، بەڵام واقیعی ساڵانی دواتر بەردەوامبوونی داعش بوو لە جەنگی پارتیزانی، لەگەڵ ئەوەی داعش توانی پارێزگاری لە بەشێك لە سەرچاوەی داهات و چەكدارەكانی و ئایدۆلۆجیاكەی بكات، دواتریش ئەو چەكدارانە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی هێرش، لەگەڵ پەرەگرتنی چالاكییەكانی رێكخراوەكەش لە چارەكی یەكەمی 2021 حكومەت و چاودێران پێیانوایە داعش جارێكی تر گەشانەوەی بەخۆوە بینیوە.

لەبەر رۆشنایی ئەو راستیانەی خرانەڕوو، لەم توێژینەوەدا دەخوازرێت ئەوە بخرێتە روو كە تا چ رادەیەك داعش ئەگەری گەڕانەوەی هەیە بۆ سەر شانۆی رووداوەكانی ناوچەكە؟ هاوكات هۆكاری پەرەگرتنی چالاكیەكانی ئەو رێكخراوە دەخرێتەڕوو و شەنوكەو دەكرێت، هەروەك چۆن ئەو هەنگاوانە دەخرێنەڕوو كە دەكرێت سیاسییەكان بیگرنەبەر لە بەرەنگاربوونەوە و رێگری لە گەڕانەوەی جارێكی تری داعش.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 14 خولەک پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە یەكێتییەوە

هەواڵی کوردستان 27 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە