ئیبراهیمی بە تەزویركردنی نووسراوی ئەمریكا كازمی كردە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
بە هۆی دۆخی نالەباری دوای هەڵبژاردنەكەی عێراق و پرسی ساختەكاری لە پرۆسەكەدا جارێكی دیكە چیرۆكی ئەو گەنجە هاتووەتەوە نێو سۆشیال میدیای عێراق كە نووسراوی فەرمی ئەمریكای ساختەكرد بۆ گۆڕانكاری لە دەزگای هەواڵگری عێراق و دواتر مستەفا كازمی بووە سەرۆكی.


واسق ئیبراهیمی گەنجێكی ئەمریكی بە ڕەچەڵەك عێراقییە كە وەكو وەرگێڕ لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كاری دەكرد.

واسق تشرینی دووەمی ساڵی 2015 نووسراوێكی ساختەی بە ناوی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكاوە نارد بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیرانی پێشووتری عێراق و هانی دا سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بگۆڕێت.

واسق ناوی خوازراوی ویلیام پیتەرسۆن بەكارهێناوە و خۆی وەكو سەرۆكی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا ناساندووە.

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر نووسراوە ساختەكەدا، گۆڕانكاری لە دەزگای هەواڵگری عێراقدا كرا و مستەفا كازمی لە حوزەیرانی 2016دا، لە ڕۆژنامەنووسێكەوە كرایە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری.

دوای ئاشكرابوونی نووسراوە ساختەكانی وەرگیڕە عێراقییەكە، وەزارەتی دادی ئەمریكا لە ساڵی 2018دا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر واسق ئیبراهیمیدا سەپاند. كە گومان دەكرێت ڕۆڵی هەبووبێت لەوە مستەفا كازمی ببێتە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری.

ساڵی 2020یش كازمی لە كاتی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان و داواكارییەكانی ڕووخاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەركەوتەوە و كرایە سەرۆك وەزیران.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 18 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 55 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكان بڵاوكرایەوە