له‌م شاره‌ سبه‌ینێ كرایه‌ پشوو

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میلله‌ت
پارێزگاری‌ نه‌جه‌ف بڕیار دا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام (دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت) له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌ بكرێته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌.


نووسینگه‌ی‌ پارێزگاری‌ نه‌جه‌ف له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "لوئه‌ی‌ یاسری‌ پارێزگار سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ به‌بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ كرده‌ پشووی‌ فه‌رمی‌".

هاوكات و به‌هه‌مان بۆنه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كان پۆلیسی‌ پارێزگای‌ میسان ده‌ستیان كرد به‌ ئاماده‌كاری‌ و گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێن بۆ پاراستنی‌ هه‌زاران سه‌ردانكه‌ری‌ پارێزگاكانی‌ تری‌ عێراق بۆ مه‌زارگه‌ی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لره‌فاعی‌ له‌ رۆژئاوای‌ پارێزگاكه‌.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 خولەک پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە یەكێتییەوە

هەواڵی کوردستان 16 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 60 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە