لە هەرێم لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەردەكات

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ دەركردنی بڕیاری نوێ كۆببێتەوە و بریكاری وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، لەئێستادا ئەگەری داخستنی قوتابخانەكان و كەرەنتینە نییە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەكە بەرەو خراپتر بڕوات ئەگەرێكی كراوەیە.   

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2021 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا كۆدەبێتەوە.   

لەوبارەیەوە د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاندوە، "دیارنییە چ بریارێك دەدرێت، بەڵام داخستنی دەرگای قوتابخانەكان و قەدەغەی هاتوچۆ لەئێستادا ناكرێت و پێویست ناكات."   

وتیشی، "ئەوەی كە ئێمە زۆر جەختی لێدەكەینەوە وەگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایە كە لە ئێستادا لە هەموو جیهاندا چەكی یەكەمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنایە."   

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە بەردەوام جەختمانكردووەتەوە لەوەی ئەگەرقەرەباڵغی و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان دروست بێت ئەوەی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویدا دەبینین."   

بۆ ناس كوردی جەختیشكردوەتەوە، "ئەگەر جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان و وەرنەگرتنی ڤاكسین بەردەوام بێت ئەوا ئەوەی لە ڕاپەڕین ڕوویدا لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەیبینین و بارودۆخەكە خراپتر دەبێت."   

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 11 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 32 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 44 خولەک پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكانیان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد