له‌م شاره‌ ژنێكی گه‌نج له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری ئیلام له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ژنێكی گه‌نج له‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هۆكاری تاوانه‌كه‌ "ناكۆكی خێزانی" بووه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جه‌مال موسه‌وی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری ئیلام به‌ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆكنا"ی وت، كه‌ ژنێكی گه‌نج له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیلام به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌.

وتیشی: "بكوژه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس بگاته‌ شوێنی روودانی تاوانه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و ئێستاكه‌ پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت".

تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ پۆلیس ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئیلام بووه‌ته‌ قوربانیی دیارده‌ی ژنكوژی.

پۆلیسی ئێران له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ژنكوژیدا "ناكۆكیی ناو بنه‌ماڵه‌" یان "ناكۆكی خێزانی" وه‌ك هۆكاری روودانی تاوانه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 16 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 37 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 49 خولەک پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكانیان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد