"وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ‌‌پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌‌‌ی جێبه‌جێكرد"

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ستكاریكردنی پڕۆگرامی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی لابردووه‌.   


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "به‌داخه‌وه‌ دواجار وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریكردنی پڕۆگرامی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".   

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "چه‌ندین وانه‌ی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ پایه‌ و روكنه‌كانی ئیمان و عه‌قیده‌، بڕوابوون به‌ڕۆژی دوایی، قه‌زاو قه‌ده‌ر، ئه‌حكامه‌كانی سوێند خواردن، و باس و خواسی هاوه‌ڵانی ئازیزی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ له‌سه‌ر حوكم و سیاسه‌ت له‌ ئیسلامدا و پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت، ئه‌مانه‌ی هه‌موو لابردووه‌".   

هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ئه‌و كاره‌ی به‌ "پیلانێكی مه‌ترسیدار" ناوبردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ینێ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌دات.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 47 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا