دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بڕیارە سبەینێ  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان وردەكاری  چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بڵاوبكاتەوە وجەختیشدەكاتەوە كە بەگوێرەی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی عێراق بەغدا 200ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات . 

 

 جوتیار عادل, گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە ئەولیەتی حكومەت دابەشكردنی مووچە دەبێت و بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2021 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وردەكاريی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بڵاوبكاتەوە.

 

جوتیار عادل رونیكردۆتەوە بە گوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا, حكومەتی عێراق بڕیارە 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكات. 

بە گوێرەی زانیارییەكان بڕِیارە رۆژی سێشەممەی داهاتو 26ی 10ی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و بڕیار لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بدات. 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 36 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات