بەوێنە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەهەولێر كەسێك گیانی لەدەست دا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە لە ئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر- كەركوك، شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا.

 

 فازڵ حاجی،  گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێرـ كەركوك و لە نزیك گوندی مورتكە، پێكدادانێك لەنێوان ئوتومبێلێكی تایبەت لەجۆری كیا سیراتۆ و ماتۆرسكیلێك ڕویدا كە هەردوكیان بە ئاڕاستەی كەركوك دەڕۆیشتن.

 

ئاماژەی بەوەكردوە لە ئەنجامی ڕوداوەكە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا كە هەر بۆخۆشی لایەنی خەتابار  دانراوە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا لە روداوەكە .

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 4 خولەک پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە یەكێتییەوە

هەواڵی کوردستان 17 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە