كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەكۆبونەوەی نائاسایی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، لیژنەیەكی دەستپاكی بەدواداچون بۆ سامان و دارایی ئەندامانی سەركردایەتیی و پەرلەمانتار و وەزیرەكانی لە كابینەكانی پێشوی حكومەت و ئەندامانی ئێستاو ڕابردوی ئەنجومەنی پارێزگاكان دروستبكات و بەردەوامبونیش لە ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنبون لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق دوپاتدەكاتەوە.

 

 بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆمەڵی دادگەری كە تێیدا هاتوە، ئەمڕۆ شەممە 23ی 10ی 2021 بەسەرپەرشیی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆبونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا، كە تایبەتبوە بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە , ئەنجومەنی سەركردایەتیی بە وردی ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەندیی لەبارەی ئەنجامەكانی كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێكردو ، بڕیاری لە بەردەوامیی بونی كۆمەڵ لە ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنبون لە پەرلەمانی كوردستان و عێراقدا و راشیگەیاندوە، "پشتگیریی بۆ ناڕەزایەتییەكانی شەقام و بەتایبەت داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەردەبڕێت و لەو ڕوەشەوە تەواوی تواناكانی دەخاتە كار".

 

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی بڕیاریدا لیژنەیەكی دەستپاكی بەدواداچون بۆ سامان و دارایی ئەندامانی سەركردایەتیی و پەرلەمانتار و وەزیرەكانی لە كابینەكانی پێشوی حكومەت و ئەندامانی ئێستاو ڕابردوی ئەنجومەنی پارێزگاكان دروستبكات.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 42 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات