یەكێتیی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە وەڵامی پارتی دەداتەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری كەركوك وەڵامی پارتی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەكێتیی لە كەركوك دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە و پۆستی پارێزگاری شارەكەش پشكی یەكێتییە.

 

 لە راگەیەنراوەكەی یەكێتییدا هاتوە، كە داوا لە پارتی دەكەین نەبنە رێگر لەبەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەك لە رابردودا كردیان لە كاتێكدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەیتوانی پۆستەكە بۆ كورد وەربگرێتەوە. 


دەقی راگەیەنراوەكە...
وەڵامێك بۆ پارتی سەبارەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری كەركوك

 
لە دوای كۆتاییهێنانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەركەوتنی ئەنجامەكانی، چەند بەرپرسێكی پارتی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پارتی دەنگی یەكەمی كەركوكی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ ئەوان بێت!


لێرەوە دەمانەوێ رای گشتی و كەركوكییە دلێرەكان لەم چەواشەكارییانە ئاگاداربكەینەوە كە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانكات هیچ راستییەكی تێدا نییە، چونكە دەنگە بەدەستهاتووەكانی یەكێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت كە كام لایەنە دەنگی یەكەمە لە كەركوك! 


بەپێی دوا ئاماری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان، پارتی لە كەركوك تەنها(٤٩٦٣١) دەنگی بەدەستهێناوە، لە كاتێكدا یەكێتیی (٨٢٣٨٠) دەنگی بەدەستهێناوە، لە كاتێكدا ئەو دەنگانەی كە  ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی لە دەرەوەی لیستی یەكێتی بەدەستیانهێناوە ئەژمار بكەین ژمارەی دەنگەكانی یەكێتیی زۆر لەوە زیاترە كە باسمان كرد. بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەكی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەكەمین لە كەركوك، ئەگەر هاتباو تەكنیك و سیستمی هەڵبژاردن  رێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەكە، لانی كەم یەكێتیی (٥) كورسیشی بەدەستدەهێنا.


سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركوكیش، وێڕای جەختكردنەوەمان كە ئەو پۆستە پشكی كوردە و لەناو كوردیشدا پۆستی یەكێتییە، داوا لە هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی نیشتمانی كۆببنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەكەین بەم هەڵوێستەیان نەبنەوە رێگر لە بەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەك لە رابردودا كردیان، لە كاتێكدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەیتوانی ئەو پۆستە بۆ كورد وەربگرێتەوە، بەڵام! بەرپرسانی پارتی بونە رێگر لە بەردەم ئەو هەنگاوە نیشتمانی و نەتەوەییە و جارێكی تر بوونەوە مایەی مانەوەی ئەم پارێزگارە سەپێنراوەی كەركوك لە پۆستەكەی!.

 

 

لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان/كەركوك
٢٣/١٠/٢٠٢١

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 13 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 34 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 46 خولەک پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكانیان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد