وێنە؛ چەکدارانی تاڵیبان بە جلوبەرگی فەرمیی سوپاوە نمایش دەکەن

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
بزووتنەوەی تاڵیبان كۆمەڵێك وێنەی چەكدارەكانی بڵاوكردەوە كە جلوبەرگی سوپاوە نمایشی سەربازی دەكەن.


ئینعاموڵا سەمنكانی جێگری وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان كۆمەڵێك وێنەی چەكدارەكانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە و نووسیوێتی: "خەباتی پیرۆز لە پێناو پاراستن و پتەوكردنی سیستمی ئیسلامی ئەركی سەرەكیی ئەم هێزانەیە".

ڕاشیگەیاند سەربازە دڵسۆزەكانی ئەو هێزە بەرگری لە دین و خاك و گەل و سیستمە ئیسلامییەكەیان دەكەن.