میلله‌ت
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه له شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ده‌شت برچی سه‌ر به بازنه‌ی ئه‌منی 13 له رۆژئاوای كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئاماج نیوز"ی ئه‌فغانی، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی چێنراوه‌وه به ئۆتۆمبێلێكه‌وه بووه.
هه‌رچه‌نده كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌قینه‌وه‌كه هیچ بریندارێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسی "نۆڤۆستی" روسی له زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی "جه‌زیره"ی قه‌ته‌ری له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌فغانستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به پاسێكدا له رۆژئاوای كابوڵ چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون.