وەزارەتی بازرگانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئاردی سفرەوە دەركرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق پڕۆژەیەكی پەسەندكردوە بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لەناوخۆی عێراقدا كە كاریگەری دەبێت لەسەر نرخەكەی لە بازارەكاندا. 

 

 لەو بارەیەوە محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندوە كە عەلا جبوری ,وەزیری بازرگانی ئەمڕۆ دوشەممە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری لەسەر پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە عێراق وەرگرتوە كە  بە هەماهەنگی وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیای بازرگانیی گشتی دانەوێڵەجێبەجێدەكرێت و  بەسەر تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا دابەشدەكرێن. 

 

ئاماژەبەوەكراوە پرۆژەكە سێكتەری ئابوری لە عێراق دەبوژێنێتەوە و بە پشتیوانی  كەرتی تایبەتە و نرخی ئاردی سفر جێگیردەبێت كە  ئەوەش ئامانجی یەكەمی وەزارەتە.