فەرماندەیەكی پێشمەرگە مەترسییەكی داعش ئاشكرادەكات

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەرپرسی میحوەری دوی قەرەتەپە-حەمرین رایدەگەیەنێت چەكدارانی داعش مەترسیین لەسەر ناوچەكە و لە ئێستادا لەقۆناغی خۆرێكخستنەوەن و ئاشكراشیدەكات هێزێكی نوێ كە ژمارەیان 200 كەسن لە سوریاوە هاتونەتە عێراق و بەیعەتیان بە داعش داوە كە لە سنوری پارێزگاكانی دیالە و تكریت بڵاوەیان پێكراوە و بونەتە مەترسی لەسەر ناوچەكە.  

 

 لیوا مەردان چاوشین, بەرپرسی میحوەری دوی قەرەتەپە-حەمرین رایگەیاند داعش مەترسیی و هەڕەشەی جدییە لە سنورەكە و شەوی رابردو پەلامارێكی داعش لەسنوری قەزای كفری تێكشكێندرا و لەئێستادا لە قۆناغی خۆرێكخستنەوەدان و ئێمە چەندین جار ئەو هۆشدارییەمانداوە.   

 

راشیگەیاند رێگەی شێخ باوە و قەرەتەپە لە ژێركۆنترۆڵی سوپای عێراقدایە, بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبونی هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە وایكردوە داعش چەند ناوچەیەك بكاتە مۆڵگەی خۆی. 

 

ئاشكراشیكرد ئەوەی ئێستا مەترسی وهەڕەشەی جدییە لەسەر ناوچەكە هێزێكی نوێ لە سوریاوە هاتۆتە عێراق كە ژمارەیان 200 كەسە و بەیعەتیان بە چەكدارانی داعشداوە و لە سنوری پارێزگاكانی دیالە و تكریت  بڵاوەیان پێكراوە.