كۆمسیۆن: بەهۆی تانەكانەوە گۆڕانكاری لە پێنج كورسی پەرلەمان رویدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە دوای پێداچونەوە بە تانە و سكاڵاكان گۆڕانكاری لە پێنج كورسی پەرلەمانی عێراق كراوە و پێشبینیدەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی كۆتایی وفەرمی رابگەیەندرێت.

 

 لەو بارەیەوە عیماد جەمیل .ئەندامی دەستەی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند دەستەی دادوەری چاوخشاندنەوە و پەسەندكردنی 1436 تانە و سكاڵای هەڵبژاردن تەواودەكات و دواتر كۆمسیۆن ئامادەكاریی دەكات بۆ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ناوی كاندیدە سەركەوتوەكان تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە رابگەیەندرێت.

 

ئاماژەی بەوەكردوە گۆڕانكاری لە پێنج كورسی پەرلەمانكراوە كە لە ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەولێر ,نەینەوا ,كەركوك ,بەغدا و بەسرەدا راگەیەندرابون.

 

ئەوەشیخستەرو گۆڕانكاریەكان لەئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی وێستگەكان بوە كە بەهۆی دروستبونی جیاوازی دەنگەكانی نێوان براوەو دۆڕاوەكان بوە. 
.

زۆرترین خوێنراو