"میللەت"زانیاری لەبارەی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگە بڵاودەكاتەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە"میللەت"دراون بەغدا بۆ ئەم مانگە 200ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێكی نییە  و زۆر كات كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بهێندرێت ئەو سولفەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت. 

 

 ئاماژەبەوەكراوە پێشتر حكومەتی عێراق لە 17ی هەمو مانگێكدا دەستی بە دابەشكردنی مووچەدەكرد و تاوەكو25 مانگ,بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە لەعێراق لە 22 بۆ 23ی مانگ دەستپێدەكات و زۆركات تاوەكو كۆتایی مانگ دەڕوات. 


لە زانیارییەكانی"میللەت"دا هاتوە زۆركات كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق بهێندرێت یاخود لەناوەڕاستی دابەشكردن مووچەی وەزارەت و دەستەكانی عێراقدا بێت 200 ملیار دینارەكە ڕەوانەدەكرێت,بەڵام بۆ ئەم مانگە هیچ گرفتێكی نییە و ئەو سولفەیە رەوانە دەكرێت وبەغدا كاتی ناردنەكەی دیاریدەكات.