خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ مووچه‌ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی خشته‌كه‌ وه‌زاره‌تێك و پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


 سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هاوكات مووچه‌ی‌ لیوای نه‌وت و گاز و  فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دابه‌شده‌كرێت".
 
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
 
له‌ 25ی مانگه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی پێكردووه‌ و پرۆسه‌كه‌ به‌ سستی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، تائێستاش چه‌ند وه‌زاره‌تێكی كه‌م مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.