كه‌شناسی رایگه‌یاند... شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت، له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان 15 تا 20 سانتیمه‌تر به‌فر ببارێت.


فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك، بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له‌ سه‌ره‌تادا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بارانبارین ده‌ست پێده‌كات".

فازڵ‌ ئیبراهیم ده‌ڵێت: "نیوه‌ڕۆكه‌ی له‌ پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات و ئێواره‌كه‌شی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی 5 تا 15 سانتیمه‌تر به‌فر ببارێت".

ئاشكراشیكرد كه‌ "كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی هه‌ینی سه‌قامگیری به‌خۆییه‌وه‌ ده‌بینێت".

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند كه‌ "پله‌ی گه‌رما به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت به‌تایبه‌تی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پله‌ی گه‌رمی بۆ ژێر پله‌ی سفری سه‌دی‌ داببه‌زێت.