ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناوی قەوارە سیاسییە براوەكان و ژمارەی كورسییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوكردەوە.

 

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە تێیدا هاتوە بەگوێرەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان فراكسیۆنی سەدرییەكان 73 كورسی مسۆگەركردوە، دوای ئەو هاوپەیمانی تەقەدومە كە خاوەنی 37كورسییە، دەوڵەتی یاسا 33كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی، هاوپەمانی كوردستان 17كورسی هاوپەیمانی عەزم 14كورسیی مسۆگەركردوە.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە هاوپەیمانی فەتح 17 كورسی و ئیشراقە كانون 6كورسی و هەرچیی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتیشە 4كورسییان مسۆگەركردوە .

 

ئەوەشخراوەتەرو هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی 4كورسی، هاوپەیمانی جوڵانەوەی یەكلایكردنەوە بۆ چاكسازیی 3 كورسی، جوڵانەوەی بابلیون 4كورسی، هاوپەیمانی جەماوەر ناسنامەمانە 3 كورسی، بەرەی توركمانیی بۆ عێراق 1كورسی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ 9 كورسی و جوڵانەوەی ئیمتیدادیش 9 كورسی، هاوپەیمانی تەیممیم 5 كورسی بەدەستهێناوە.

 

كۆمسیۆن راشیگەیاندوە ژمارەی ئەو پارتە سیاسییانەشی یەك كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە بریتی بوە لە 16پارتی سیاسی، ژمارەی كورسی كاندیدە سەربەخۆكانیش بریتی بووە لە 43 كورسی، 38 كاندیدیان پیاو بون و 5 كاندیدەكەی دیكەیان ژن بون.