ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میللەت 
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ ئەفغانستان هەفتەی داهاتو سەردانی دۆحە دەكات بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان.

 
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند تاوتوێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمان لە ئەفغانستان دەكەین، كە بریتییە لە بەگژداچونەوەی تیرۆر و هاوكاریكردنی مرۆیی و بارودۆخی ئابوری ئەفغانستان دەكرێت.

 

هاوكات تۆم وێست,نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە هەریەك لە پاكستان، چین، روسیا و ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردو مەبەستی تاوتوێكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەفغانستان كۆبونەوەیەكی باڵایان ئەنجامداوە. 

 

ئەوەی جێی ئاماژەبۆكردنە لەگەڵ نزیكبونەوەی وەرزی زستان، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە دۆخێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن و كەوتونەتە نێو قەیرانێكی قوڵی داراییەوە و بەسەدان هەزار كەس لەبەردەم هەڕەشەی برسێتیدان و نرخی خۆراكیش بەهۆی وشكەساڵییەوە زیاتر بەرزبۆتەوە. .