بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
ئێوارەی ئەمرۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5پلە بە پێوەری لە كۆماری ئیسلامی ئێران رویداوە و تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی وماددییەكانی ئەو روداوە نەزانراوە. 

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردۆتەوە كە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5پلە لە قوڵایی 10كیلۆمەتر لە پارێزگای زەنجان رویداوە كە لە سنوری پارێزگاكانی كاسپین  و حەمدان هەستیپێكراوە.