ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە 24 كاتژمێری رابردو 311 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابون و10 كەسیش  بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە .

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست"میللەت"كەوتوە وتێیدا هاتوە لە 24 كاتژمێری رابردو چوار هەزار و528 پشكنین كراوە و لەو ژمارەیەش 311 كەس توشی پەتاكەبون و 10 توشبوش گیانیان لەدەستداوە. 

ئاماژە بەوەكراوە لە 24 كاتژمێری رابردو 488 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.