هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت لە خواروی قەزای كفری بەدرێژایی 33 كیلۆمەتر و بە پانی 8 كیلۆمەتر بۆشایی ئەمنیی هەیە و جەختیشدەكاتەوە هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ سوپای عێراق نییە و دەشڵێت تاوەكو ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە خاوەنی درۆن نییە  و بەغداش رێگا نادات ئەمریكا درۆنمان بۆ دابینبكات كە چاودێری جموجۆڵی داعش بكرێت.

 

شۆڕش ئیسماعیل, وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە  ئەو هەشت پێشمەرگەیەی لە چەند رۆژی رابردو شەهیدكران دەبێت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تایبەتمەندی بە خانەوادەكانیان بدرێت كە لە پێناو خاكی هەرێمی كوردستان گیانیان بەخشیوە و وەكو وەزارەت هەمو هەوڵێكی خۆمان دەدەین. 

 

راشیگەیاند بەهۆی جێبەجێنەكردنی ماددەی 140 دەستورو جگەلەوەش هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق نییەو لەو  سنورانەش شانەی نوستوی داعش هەیە كەئەوانە وایكردوە مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە دروستبكات. 

 

رونیشیكردەوە ئێمە چەند جارێك داوامان لە حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان و ئەمریكا كردوە كە درۆنمان بۆ دابینبكەن كە چاودێری داعش وجموجۆڵەكانیان بكەین,بەڵام حكومەتی عێراق رەزامەند نییە نەك خۆیان بەڵكو ئەمریكیەكانیش بۆمان دابینبكەن  وجگەلەوەش رێگا نادرێت هەرێمی كوردستان چەكیش بكرێت.

 

ئەوەشیخستەرو هەوڵ هەیە كورد لەو ناوچانە راوبنرێن و ئێستا بێت یاخود داهاتو مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە,چونكە عێراق شۆڤێنیانە مامەڵەی لەگەڵ دەكات.