وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی تەندروستی/ كۆمپانیای گشتی بەبازاركردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە عێراق بڵاویكردەوە وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتە عێراق و بەسەر كۆگاكاندا دابەشدەكرێن و پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.


بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆمپانیاكە كە تێیدا هاتوە وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتۆتە عێراق كە بڕەكەی 900 هەزار ژەمە ڤاكسینە و لەرێگە فرۆكەخانەی بەغداوە  گەیشتۆتە عێراق. 


هاوكات كۆمپانیای گشتی بەبازاركردن  بۆ هەماهەنگی دەرمان و پێداویستییە پزیشییەكان جەختیشدەكاتەوە  ئەو وەجبەیەی گەیشتۆتە عێراق بەسەر پارێزگاكاند دابەشدەكرێن و پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.