میللەت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت گەڕانەوەی دو كورسی بۆ هاوپەیمانی كوردستان بە ئیستیحقاقی رەوای خۆمانی دەزانین.
ئەمین بابە شێخ، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند دو كورسییەكەی پارێزگای نەینەوا لە(بازنەی دو) و پارێزگای هەولێر لە(بازنەی سێ) ئیستحقاقی ڕەوای یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانن، كە هەر ئیستیحقاقی كوردە و لە چوارچێوەی كورسییەكانی كوردە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
راشیگەیاند گێرانەوەی كورسییەكانی یەكێتیی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان دوای رەچاوكردنی تانە یاساییەكان و سەلماندنی هەوڵی ساختەكاری (تزویر) كارێكی باشە و ئێمە پێشوازی لێدەكەین.