میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه و له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵه به گشتی. سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه و پێشبینی هاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "بارسته هه‌واییه‌كی جه‌مسه‌ری زۆر سارد یاوه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه په‌ستۆیه ده‌كات بۆیه شێوازی دابارین له زۆربه‌ی كاته‌كان به به‌فر ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "سه‌نته‌ری پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه به‌فر بارینی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی یان زۆربه‌ی قه‌زاو ناحییه‌كانی ناوچه شاخاوییه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌نته‌ری هه‌ولێر سه‌ره‌تا نمه بارانی ده‌بێت به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر بارین پاشان له‌گه‌ڵ زیاد بوونی كاریگه‌ری ئه‌م بارسته هه‌وایه سارده ده‌گۆڕێت بۆ به‌فر بارین".
روونیشیكرده‌وه كه "له ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله سه‌نته‌ری كه‌ركوك ئه‌گه‌ری به‌فر بارین به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ بارانی ده‌بێت".
كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه "رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 20-1-2022 له كاته‌كانی شه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كۆتایی دێت".