حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە سێ ناحیە لە سنوری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی كرانە قەزاو لەمرۆوە بڕیارەكە چوە بواری جێبەجێكردنەوە. 

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە بڕیاری بە قەزابونی هەردو ناحییەی عەنكاوە و پیرمام لە پارێزگای هەولێرو بازیان لە پارێزگای سلێمانی لەمرۆوە سێشەممە 18ی كانونی دوەمی 2022 چوە بواری جێبەجێكردنەوە. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە بڕیارەكە بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانە لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین خوێنراو