وەزارەتی تەندروستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی راگەیاند

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

 میللەت 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لەوڵاتدا بڵاوبۆتەوە و پێویستە بە پەلە سەرجەم هاوڵاتیان لە تەواوی پارێزگاكاندا ڤاكسین وەربگرن. 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردۆتەوە و تێیدا هاتوە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" لە عێراق بڵاوبۆتەوە. 

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتدا هاتوە پێویستە تەواوی هاوڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڤاكسین وەربگرن و لە ئێستاشدا  لیژنەی راوێژكاریی و تیمە تایبەتمەندەكانی وەزارەت چاودێری دۆخەكە دەكەن.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند توشبون بە ڤایرۆسی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بەراورد بە كۆرۆنا زۆرخێراتربڵاودەبێـنتەوە و چاوەڕواندەكرێـت لە چەند رۆژی داهاتو رێژەی توشبون بە ڤایرۆسەكە رو لە زیادبون بكات. 

زۆرترین خوێنراو