هاوڵاتیان لەبارەی پسوڵەی نوێی خۆراكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت تا ئەو كاتەی پسوڵەی نوێی خۆراكمان بەدەست دەگات كار بە پسوڵەی خۆراكی 2020-2021 دەكرێـت و ئاشكراشیدەكات چاوەڕواندەكرێـت لەمانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵدا پسوڵە نوێیەكەمان لە بەغداوە بەدەستبگات. 

 یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی بە"میللەت"ی راگەیاند لەمساڵدا بریكارەكانی خۆراك كار بە پسوڵەی خۆراكی 2020-2021دەكەن تا ئەو كاتەی پسوڵەی نوێی خۆراكمان بەدەستدەگات. 

راشیگەیاند پسوڵەی نوێی خۆراك بۆ ساڵی 2022-2023 ئامادەدەكرێـت و كاری پێدەكرێـت  و بەهەمان دیزانی پسوڵەكەی ئێستا چاپدەكرێـت و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت، گوتیشی "هەر كات پسوڵە نوێیەكەمان بەدەستگەیشت پسوڵە كۆنەكە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە و پسوڵە نوێیەكەی پێدەدرێـت".

ئەوەشیخستەرو چاوەڕواندەكرێت لە مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵدا پسوڵە نوێیەكەمان لە بەغداوە بەدەستبگات و ساڵانە لەو وادەیە پێمان دەگات ئێمەش لە لەرێی بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشیدەكەین.

زۆرترین خوێنراو