میللەت
یەكەی سوتەمەنی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە سبەینێ چوارشەممە لە بەنزینخانەی "هەڵۆ" بەنزینە عێراقییەكە دابەشدەكرێـت.
لە راگەیەنراوێكیدا ،یەكەی سوتەمەنی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە سبەینێ چوارشەممە 19ی كانونی دوەمی 2022 بەنزینە عێراقییەكە بە نرخی690 دینار دابەشدەكرێت .
ئاماژەبەوەكراوە بەنزینەكە عێراقییەكە لە"بەنزینخانەی هەڵۆ"بەرامبەر وێستگەی كارەبا كە لەسەر رێگای تەكیە لەكاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێـت.