ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا تەمێكی زۆر هەیە و پێویستە شۆفێران لەم كاتەدا پابەندی جێبەجێكردنی  چەند رێنماییەك بن  خێراییەكەیان كەمبكەنەوە.

 ئاماژەبەوەكراوە كە شۆفێرییكردن بە هەمان خێرایی كەشوهەوای ئاسایی لە كەشی تەمدا مەترسییەكی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی كە خێراییەكەت كەمبكەیتەوە، چونكە كاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێكی دیكەی لە ناكاو  ئەگەر رێژەی بینین گەشتە رێژەیەكی زۆركەم بەهۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێكی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبێلەكەت لە زوترین كاتدا پارك بكە بەمەرجێك لەسەر لەینەكانی شەقامەكە نەبیت، و چاوەڕێ بكە تاوەكو بارودۆخەكە ئاساییدەبێتەوە. 

هاتوچۆی سلێمانی لە رێنماییەكەیدا بۆ شۆفێران راشیگەیاندوە هەمیشە لایتە نزمەكانت دابگیرسێنە. روناكی زۆرنا و دوربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەكاتی بونی تەم، چونكە بەهۆی بونی دەنكۆڵەی وردی ئاو لە كەشی تەمدا وا دەكات روناكییەكە بڵاوببێتەوە و كاردانەوە دروستبكات، ئەگەر لە حاڵەتێكدا زانیت كە لایتە بەرزەكان سودیان نییە ئەوە لایتە نزمەكان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجكتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی دیكە سەرشەقامەكە ببینرێیت.

ئەوەشخراوەتەرو بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەكە بێت. شۆفێرییكردن لە كاتی تەمدا كارێكی گرانەو ناكرێت چەند كارێك بەیەكەوە بكەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم رێكارانە بگریتە بەر، رادیۆكەت بكوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەكانی دیكە مەكە بۆئەوەی تەواو تەركیزت لەسەر شەقامەكە بێت و جامی ئوتومبیلەكەت بكەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەكانی دەرەوەبێت و داگیرساندنی گڵۆپی تەم زۆر گرنگە چونكە گڵۆپی تەم وا دروستكراوە ماوەیەكی زۆرتر ببڕێت و وا دەكات لە دورترەوە ببینرێیت.

زۆرترین خوێنراو