میللەت
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی سەر سنوری نێوان ئۆكرانیا و روسیا بڕیارە سەردانی ئەڵمانیا و ئۆكرانیا بكات.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە گەشتەكەی وەزیری دەرەوە لە رۆژی سێشەممە 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێـت.
ئاماژەبەوە كراوە گەشتەكە بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی كۆشكی سپییە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپاییەكانی و دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتییە بۆ كێشەكانی نێوان ئۆكرانیا و روسیا.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوە ، "كیێڤ"ی پایتەختی ئۆكرانیا، یەكەم شوێن دەبێت كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی دەكات.
ئەوەشخراوەتەرو وەزیری دەرەوە لە دوەم رۆژی گەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا، سەردانی بەرلین دەكات و لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەكەی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان دەكەن و تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەشیان هەوڵە هاوبەشەكانە بۆ دورخستنەوەی روسیا لە دەستدرێژیی كردنە سەر ئۆكرانیا.